ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تا هەڵبەستێک تەواو دەبێ،
من ڕۆحی خۆم پەڕە دەکەم
وەکوو هەلاج.
کە تەواو بوو،
خاڵێک دەکەم بە عەرش بۆی،
ناونیشانێک دەکەم بە تاج.
*
هەر قورینگێک
جارێک باڵی لە دەریاچەی
ئەڤینی من هەڵکێشابێ،
بۆتە وشه بۆ هەڵبەستێک،
کە عومرێکە دەینووسم و تەواو نابێ!
*
هاوڕێم، ماندووم!
وا هەست دەکەم،
هەڵبەستەکەم هێندە درێژدادەڕ بووە،
دیوانی بوون لێی پڕ بووە...
ئاگام لێیە، لە یادمدا
جێگۆڕکێ دەکەن پەیڤەکان.
ڕێگەم بدە خاڵێک دانێم،
تۆی بۆ بکەم بە ناونیشان!
(١٩٧٩/١١/٩ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit