ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بۆ جەمیلە، سەر دادەخەم
بۆ ژان دارک و ترێشکۆڤە، * سەر دادەخەم
بەڵام ژنێک، لە خاکی پڕ مەرگی مندا،
پێ لە جەرگی خۆی بنێت و ببێ بە داک،
لە بەرپێیدا کڕنووش دەبەم،
ناوچەوانم دەسووم لە خاک!

* جەمیلە بوحەیرەد: کچە فیداکاری جەزائیری.
ژان دارک: کچە قارەمانی فەرەنسی.
ترێشکۆڤە: یەکەم ژنە کۆسمۆناوت (گەردوونگەڕ.
(١٩٧٩/٨/٣٠ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit