ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٦٧. هەم تۆم خۆشدەوێ... هەم ئەویش
کە من تەنیا جارێک بژیم
هەم تۆم خۆشدەوێ، هەم ئەویش
کە من تەنیا جارێک بژیم
نە تیشکی ڕۆژ دەتۆرێنم،
نە تریفەی مانگەشەویش
* * *
ئەگەر دوو جار ژیابام
خۆشەویستم هەر تۆ دەبووی لەمەیانا
لەویتردا
ئەوم دەکرد بە تاقانە
بەڵام... چبکەم!

کە من تەنیا جارێک بژیم،
چارەم نییە،
هەم تۆم خۆشدەوێ، هەم ئەویش
هەم تیشکی ڕۆژ دەپەرستم،
هەم تریفەی مانگەشەویش!
(١٩٧٩/٣/١٦ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit