ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
خۆر تا ئێوارە ئاسمان تەی دەکا،
کەچی ڕێی ئاسۆی قەت لێ تێکناچێ
ڕووبار هەزاران پەنا و پێچ دەکا،
کەچی هەر دەبێ بەرەو دەریا چێ

لە ڕێگەی نێوان
لێکدابڕان و
پێکگەیشتنی من و تۆش، گیانە
گەلێک باوەش هەن
بەڵام، هەموویان
ڕێی باوەشی تۆم پێ نیشان دەدەن
(١٩٧٩/١/٢ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit