ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ڕۆژتان دەوێ؟ !
ڕۆژ لە سنگی ئاسۆدایە،
بە خەنجەران ئاسۆ شەق کەن، ڕۆژ دەربێنن
سیمای ونبووی خۆتان دەوێ؟ !
سیمای ئێوە خەلیفەیەک کردی بە خشت
بۆ بنچینەی یەکەم مزگەوت
بڕۆن مزگەوت بڕووخێنن

چیتان دەوێ؟
سەربەستیتان؟ !
هەزار ساڵە سەربەستیتان
کچە و دەنوێ لەگەڵتانا،
بەڵام کوانێ پیاوەتیتان؟ !
(١٩٧٨/٨/٨ - نایبراندنبرگ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit