ئه‌ی سه‌ییادی باکەماڵە، هێنده دڵ نه‌خجیر مه‌که
کوشتنی عاشق حه‌ڵاڵه، له‌و ڕه‌قیبه بیر مه‌که
چی ڕه‌قیبه ڕەدد و ئینکار، نین له ده‌ردی دڵ خەبەردار
هەر دەڵێ عوششاقی بێکار، بیکووژە ته‌قسیر مه‌که
تۆ لە قەتڵیت خێر دەگاتێ، مه‌یده‌یه ئاوی حه‌یاتێ
ئه‌رزێکی نه‌فعت نه‌داتێ، ماڵی لێ ته‌عمیر مه‌که
لێی مەکە تەعمیر بە جارە، زەحمەت و ڕەنجت خەسارە
یا مەدە تۆ کەس جغارە، یا لە خۆی دڵگیر مەکە
هه‌ر که‌سێک بێ‌بیروڕا بێ، شیبهی دار وشک و ڕەها بێ
حەز دەکەم عەیشی نە چا بێ، کاری بێ ته‌دبیر مه‌که
کار و ئەسبابی جیهانی، جوملە بێ نەفعی‌یو فانی
له‌فزێکی مه‌عنی نه‌زانی، مه‌عنی‌یی ته‌فسیر مه‌که
وەک خەلیلی پاک دین بە، ساحێبی سیدق و یەقین بە
(لَا أُحِبُّ الْآفِلِين) بە، خۆفێ ئەز ئاگر مەکە
ئاگری نەمروود و شەیتان، بۆ خەلیلی بوو بە ڕەیحان
گەر تۆ هەی ساحێبی ئیمان، قەلبی خۆت کافر مەکە
زه‌خمی په‌یکان تیری مه‌ستان، خه‌لعه‌تن بۆ دڵ دروستان
تۆ میسالی ته‌ن په‌رستان، پارێز ئەز شمشیر مه‌که
زەربێکی شمشیر بارە، قاتڵی چەندین هەزارە
نایچێژێ تیری لە ژارە، فکری شەکر و شیر مەکە
فکری شەکر و شیر شیرینە، ئایینه‌ی قەلبت ببینە
تۆ له بوخڵ و بوغز و کینه، جان و دڵ ماهیر مه‌که
ماهیری فیعلی بەتاڵە، دڵ بە دنیا ئیشتیغاڵە
دەم لە عیلمی قیل و قاڵە، شیبهەتی شاعیر مەکە
شاعیری‌یو تەڕزبانی، خاسە وەسفی یاری جانی
کیمیایی دڵ نه‌زانی، تەن وەکی ئیکسیر مه‌که
'ئه‌حمه‌دی کۆر' به‌هری جانان، به‌س بکه داد و فوغانان
تۆ ڕەئیسی حیلەزانان، هێندە دەم تەزویر مه‌که