ئاڵەکۆک

شێخ ئەحمەدی کۆر add_a_photo
ئەحمەدی کۆر دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر
١. دڵبەرا پەی ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ چون ڕوباب
دڵبەرا پەی ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ چون ڕوباب
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب

بوو بە بریان توێی دەروونم، چاو پڕ ئەسرین دڵ زەبوون
مەحبووبا وا بۆت جنوونم، لێم حەرامە خورد و خاب

خاب و خۆراکم گرینە، ڕەحمەتەن لیلعالەمینە
ڕەحمێ کە بە منی حەزینە، با کۆتا بێ ئەم عەزاب

با کۆتا بێ داخ و دەردم، ناڵەناڵ و ئاهی سەردم
بێ ئەجەل وا بۆ تۆ مردم، پێم بدە جامێ شەراب

پێم کەڕەم کە جورعەیی مەی، لەو مەیەی مردوو دەکا حەی
تۆ بە حەققی ساحەبی مەی، با لە بەین لاچێ حیجاب

با لە بەین لاچێ حیجابە، مەحبووبە ڕۆژی خیتابە
وادەکەم ئەز خۆم حیسابە، کەمترینم (از) کیلاب

کەمترینم (از) سەگانت، (از) سەگانی پاسەبانت
جانی من قوربانی جانت، گوڵڕوخی ڕوو ئافتاب

ئافتابی شەوقی عالەم، سەروەری (از) نەسلی ئادەم
بۆ ڕوسوول تۆ بووی بە خاتەم، ئەی شەهی عالی جەناب

ئەی شەهی 'لەولاکە لەولاک' تۆ لە نووری، ئادەم (از) خاک
جوملەیی شێخ و وەلی پاک، بوون لە سایەت فەیزیاب

بوون لە سایەت ئەز بە قوربان، مەحرەمی ئەسراری سوبحان
قەلبی عاسیم بوو بە بریان، لەم سەرەڕێی ماڵ خەراب

ماڵ خەراب و دڵ نەخۆشم، عاشقی بێ هۆش و گۆشم
خوێنی جەرگی خۆم دەنۆشم، کوورەئاسا دڵ بە تاب

کوورەئاسا دڵ بە تاوم، لەت‌لەتە جەرگ و هەناوم
وا بە عیشقی تۆ سووتاوم، کەوتمە حاڵی ئیزتیراب

حاڵ‌پەرێشان، دەردەدارم، خەستەتەن دڵ پڕ غوبارم
هێندە من بێ ئیختیارم، نایەتە حەدد و حیساب

ئەی شەهی ڕەببی جەلیلە، 'ئەحمەدی کۆری' زەلیلە
دامەنی گرتووی دەخیلە، نەیخەیە سەختی و عیتاب

'ئەحمەدی کۆری' هەژارە، چاوەڕێی لوتفێکی یارە
تا بڵێی بێ ئیختیارە، نایەتە حەدد و حیساب
دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر، لێکدانەوەی: مەلا مستەفا ڕەشیدی 'زاواکێو'، چاپی یەکەم٫ ١٣٩٣ هەتاوی، لاپەڕە ٣٦- ٣٩.
نووسین: نەسرین ڕەحمانی
پێداچوونەوە: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit