ئاڵەکۆک

شێخ سەلام عازەبانی add_a_photo
شێخ سەلام چوارینەکانی خەییام
٥٦. ڕێبازم هەموو بە داو تەنراوە
٥٥
ڕێبازم هەموو بە داو تەنراوە
بۆ هەر لا بڕۆم ڕێم لێ گیراوە
دنیا وەک هەوا پرە لە حوکمت
حوکم تۆ ئەیکەیت، من عاسیم ناوە
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. »
دەسکاری خودایە خۆم و ئاکاریشم
بۆ هەرچی دەچم لە دەستی ئەودا ڕیشم
هیچ کارێ بە دەس خۆم نییە هەرچی دەیکەم
ئەو پێمی دەکا، هێشتە گوناباریشم!
«چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار. »
بر رهگُذرم هزار جا دام نهی
گویی که: بگیرمت اگر گام نهی
یک ذرّه جهان ز حکم تو خالی نیست
حُکمَم تو کُنیّ و عاصیَم نام نهی؟ !
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
@chapkagolibevena

پەراوێز edit