من یه‌که‌مین که‌سێک نه‌بووم که خه‌ییام بکه‌م به کوردی. له پێش مندا کامران عالی به‌درخان له ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕووناهیه‌که‌یدا ـ به‌کرمانجی ـ په‌خشی ده‌کرد. شێخ سه‌لامیش به شێوه‌ی کوردی هه‌شت بڕشت وه‌ریگێڕا و عه‌لائه‌دینی سه‌جادی بۆی له‌چاپ دا و چه‌ند نمونه ته‌رجه‌مه‌ش له فازیل و مامۆستا گۆرانی ده‌گه‌ڵ خست. ئه‌حمه‌د شاڵیش ـ که ماموستای مه‌دره‌سه بوو ـ ئه‌م کاره‌ی به‌جێ‌هێنابوو؛ که نه‌مدیوه چاپ کرابێ.
پێشەکی چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: مامۆستا هەژار.