ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە
تابەکەی هەر دڵ لە زیندانی جەفا بکزێتەوە
سەبری ئەیووبم لە کوێ بوو، عومری نووحم چۆن ئەبێ؟
پێنج و دوو ڕۆژێکی ماوە ڕۆح کە چوو نایێتەوە
ئەر لە ڕوویی ڕەحمە وابێ، یا بەعەزمی کوشتنم
ئەی موسوڵمانان ڕەجا کەن تۆخودا یار بێتەوە
پەردەیی ڕوو هەڵگرە جانا وەفای تۆ، سەبری من
وەک حەیایی عاشقان قەترێکە با نەتکێتەوە
دڵ لەقەیدی زوڵفەکەی هێندەی پەشێوی دیتووە
تا نەفەس ماوە مەفەرموو جارێ تر ناسێتەوە
ڕۆژی هیجران تارییە، یاخۆ شەوی بەختی منە
یا لەسەر ڕووی، زوڵفی شێواوێتی دێ و دەخولێتەوە
(سافی) بەدمیهری زەمان و قسەیی ڕۆژی وەفا
لێم مەپرسە تۆخودا با زامی دڵ نەکولێتەوە