ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٥٦. بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان
بەستە

بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان
فیدایی تۆم گەدایی تۆم عەزیزم

دەمێ بێره لامان بنۆڕه غولامان
بەچاوی باز بە غەمزە و ناز عزیزم

لەدەردت حەزینم کولاوه برینم
بکه دەرمان ئەتۆی لوقمان عەزیزم

لەبەر چاوی کاڵت لە عیشقی جەماڵت
دەمێ شەیدام دەمێ ڕیسوام عەزیزم

لە دوو لا کوژاوم سەراپا سووتاوم
بە ناری ڕووت بە دوو ئەبرۆت عەزیزم

تۆ شاهی جیهانی تۆ ڕووحی ڕەوانی
حەیاتم تۆی، نەجاتم تۆی عەزیزم

وەکوو (سافی) هیران فیدای شاهی گەیلان
منی مەفتوون، منی مەحزون عەزیزم
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٣١.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit