دووبارە چەرخی کەچ ڕەفتار بە کینەی من هەڵستاوە
چ سووچی من نییە وا خووی بەدی هێشتا لەسەر ماوە
تەسەللای عاشقان چۆن دێ لە دەورانی فەلەک، هەیهات
کە ئەم ئاشووبە ئێستاکەش لە بەینا سوڵحی نەکراوە
بیناییم کەم بووە یا ڕۆژی هیجران تارییە یاران؟
سیایی تالعی عوشاقە، یا زوڵفی پەشێواوە
شەوی فیرقەت گەلێ توولانییە خۆم ناخەوم ئەمما
کە چبکەم بەختی بەد هەڵناستی دائیم لە خەو ماوە
وەکوو عارەب کە دەست و دامەنی ئێوەم عیلاجێ کەن
دڵی قەقنەس میسالم وا لە کوورەی سینە سووتاوە
لە دەست تابووری غەم ئێستێش ئەسیری دڵ بە مەزڵوومی
وەلێ چبکا قوماندانی فیراقە ئەمری وا داوە
لە لایێکی جەفای یار و لە جایێکی بەڵای ئەغیار
ڕەهایی زەحمەتە (سافی) چ لەم لاوە، چ لەو لاوە