ئاڵەکۆک

سافیی ھیرانی add_a_photo
سافی شیعرەکانی سافی
٢. ئەگەرچی دڵ بە رۆژی عاریزت سووت
ئەگەرچی دڵ بە ڕۆژی عاریزت سووت
بەلێ وا عادەتە بۆ عاشقی ڕووت

نییە ئیحتیاجی پابەندیم بە قوربان
کە گیراوم بە داوی تاری گێسووت

بە ناری عیشقەوە مەمنێژە جانا
دەسووتێنی بە بیللا کفن و تابووت

بە غەمزەی تۆ برینی من هەزارە
موژەت بەسیە لەگەڵ ئەبرۆت مەکە جووت

بە کوفری زولفەکەت دڵ وەرمەگێڕە
کە وا سالیکە بۆ میحرابی ئەبرووت

بە خەنجەر چارەیی دڵ ناکرێ وا
گرفتارە بە سیحری چاوی جادووت

بە سەر سەودا دەکا «سافی» بە ڕووی تۆ
میانی پێچی پەرچەم، خاڵی هیندووت
دیوانی سافی، چاپی سێیەمین ١٩٧٣ زایینی، چاپخانەی کوردستان هەولێر، لاپەڕە ٢٠و٢١.

پەراوێز edit