کوڕێکن بۆ په‌یدا ده‌بێ
له جوانی بێ هه‌وتا ده‌بێ
گه‌رچی ڕۆژێ هه‌ر چا ده‌بێ
به‌ڵام پێشێ زۆر لا ده‌بێ
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
به‌یانی هه‌ڵناسێ له خه‌و
ئاخر نانوێ تا نیوه‌شه‌و
گه‌ر نه‌گرێ له‌و خوویه‌ی جڵه‌و
ده‌بێ لێی‌ده‌م قامچی به قه‌و
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
تا ده‌رسانی پێ‌ده‌خوێنم
چه‌نه‌م ده‌چێ هێند بیدوێنم
چبکه‌م خودای هه‌موو شوێنم
له ته‌مبه‌ڵی بتۆرێنم
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
هه‌سته کوڕم چاک بخوێنه
له‌و ته‌نبه‌ڵیه واز بهێنه
به ڕێ‌ون‌بوو ڕێ بنوێنه
بۆ گه‌له‌که‌ت شادی بێنه
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
له جوانی بێ هه‌وتا ده‌بێ
گه‌رچی ڕۆژێ هه‌ر چا ده‌بێ
به‌ڵام پێشێ زۆر لا ده‌بێ
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
به‌یانی هه‌ڵناسێ له خه‌و
ئاخر نانوێ تا نیوه‌شه‌و
گه‌ر نه‌گرێ له‌و خوویه‌ی جڵه‌و
ده‌بێ لێی‌ده‌م قامچی به قه‌و
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
تا ده‌رسانی پێ‌ده‌خوێنم
چه‌نه‌م ده‌چێ هێند بیدوێنم
چبکه‌م خودای هه‌موو شوێنم
له ته‌مبه‌ڵی بتۆرێنم
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
هه‌سته کوڕم چاک بخوێنه
له‌و ته‌نبه‌ڵیه واز بهێنه
به ڕێ‌ون‌بوو ڕێ بنوێنه
بۆ گه‌له‌که‌ت شادی بێنه
هه‌روا بووه‌و هه‌روا ده‌بێ
ئه‌و به‌یانیه شێعره‌کانی عێل به‌گی جافم ده‌خوێنده‌وه سه‌عات ببۆ ده عه‌بدولباسیتی کوڕم هه‌ڵنه‌ده‌ستا به‌م شێعره وه‌خه‌به‌رم هێنا.