ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
خودای بێ‌شه‌ریک، خودای بێ‌شه‌ریک
هه‌ر که‌س به‌ زیکری تۆ نه‌بێ خه‌ریک

بێ به‌خت و چاره‌ی هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌
به‌غه‌یری شه‌یتان نه‌ده‌بێ و بووه‌

ئه‌تۆ ئاگرت کرده‌ گوڵستان
ئاوت بۆ مووسا شه‌ق کرد و وه‌ستان

زاری ماسی بۆ کاخێکی دڵگیر
تا یۆنس نه‌بێ ئه‌زیه‌ت و زه‌ویر

خوایه هه‌ر ئه‌تۆی په‌نای هه‌ژ‌اران
مه‌ڕهه‌م و ده‌وا بۆ ده‌رده‌داران

پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: فه‌رموویه‌ سوبحان
هه‌رکه‌س بێته‌ پێش قه‌ده‌مێ لێمان

لێی ده‌چمه‌ پێشێ سه‌د قه‌ده‌م پتر
من به ‌ساڵی نوور ئه‌و بێ به ‌متر

که‌وایه‌ (که‌ماڵ) ده‌یوێ بێته‌ پێش
قبووڵ که‌ تۆبه‌ی به ‌گه‌وره‌یی خێش

له‌ خه‌تاکانی ئه‌وجار ببوره‌
له‌ ئاستی خه‌تا هه‌رچه‌ند ڕووسووره‌

له‌چاوی تاعه‌ت که‌ بێ‌نه‌سیبه‌
گه‌وره‌یی ده‌ریای ڕه‌حمت عه‌جیبه
١٣٧٥ پیرانشار، وەختی خۆی لە گۆڤاری سروەش‌دا بڵاو بۆتەوە.

پەراوێز edit