کرێکۆڵێکم، ماندوو، زەحمەتکێش
پشتم داڕووشاو، پڕ ئازار و ئێش
منیش ژیانم گەلێ پێخۆشە
بە کڕێوە شاخم زۆر پێناخۆشە
بەڵام بەڕۆژێ نەگرم گوێی کارێ
بێ نان دەمێنم سەر لە ئێوارێ
دەبێ زۆر لەخۆم پتری هەڵگرم
لە ژێر باری زۆر پشتم ڕاگرم
دەموێ ئاتاجی ناکەسان نەبم
تووشی منداڵم لە برسان نەبم
با پشت و لاقم دایمە بکەن ئێش
تاڵی ببیسم لە بێگانە و خێش
هەورازی ژینم با هەر سەخت بێ
بەڵام منداڵم ڕێگای تەخت بێ
وەبەر ڕنوو بێم یا گوللە زاڵم!
خودا دەسێنێ حەقم لە زاڵم
پشتم داڕووشاو، پڕ ئازار و ئێش
منیش ژیانم گەلێ پێخۆشە
بە کڕێوە شاخم زۆر پێناخۆشە
بەڵام بەڕۆژێ نەگرم گوێی کارێ
بێ نان دەمێنم سەر لە ئێوارێ
دەبێ زۆر لەخۆم پتری هەڵگرم
لە ژێر باری زۆر پشتم ڕاگرم
دەموێ ئاتاجی ناکەسان نەبم
تووشی منداڵم لە برسان نەبم
با پشت و لاقم دایمە بکەن ئێش
تاڵی ببیسم لە بێگانە و خێش
هەورازی ژینم با هەر سەخت بێ
بەڵام منداڵم ڕێگای تەخت بێ
وەبەر ڕنوو بێم یا گوللە زاڵم!
خودا دەسێنێ حەقم لە زاڵم