ئاڵەکۆک

کەماڵ ڕەحمانی زەنگیاوەیی add_a_photo
بوون و مردنی قوو زۆر جوانه
وردبینی زانا! جێی تێڕامانه

هه‌ر له‌ ناو ئاوا له دایک ده‌بێ
نابزوێ له‌وێ که دێ بشمرێ

گه‌لێ به‌که‌می ده‌چته وشکایی
ده‌ڕوا له‌ ناو ئاو زۆر به ‌ئه‌سپایی

قه‌ت دڵی نایه به تووندی بڕوا
خه‌و و بێده‌نگی ئازیزی تێکدا

ئه‌ی وه‌ته‌ن بۆ تۆ من وه‌کو قوومه
له‌ خۆشه‌ویستیت گه‌لێ ڕۆچوومه

ده‌ لانکی تۆدا نه‌بێ ناخه‌وم
بێ تۆ هه‌ستانم نابێ ده‌که‌وم

هه‌ر به‌ ده‌نگی تۆ سوکناییم هه‌یه
تا تۆم ته‌خت بی من شاییم هه‌یه

شه‌رته هه‌تا هه‌م به‌جێت نه‌هێڵم
بۆ حاڵی تۆیە فرمێسکی لێڵم

زیندوومه ئه‌گه‌ر باوه‌شته‌ قه‌برم
ده‌مێ له دووریت خۆناگرم ده‌مرم
١٣٩٣/٠٨/١٣ هەتاوی، میراوێی مەلا خەلیل

پەراوێز edit