من ئەمرم
نایەڵم کەس بمنێژێت
دوا سەرنجم ئاو ئەدەم
بە بریسکەی ڕم
بە ترووسکەی ئاوات
بە هێرشی سەرکەوتن
نایەڵم کەس بمنێژێت
دوا سەرنجم ئاو ئەدەم
بە بریسکەی ڕم
بە ترووسکەی ئاوات
بە هێرشی سەرکەوتن
***
دوا هەست و تاسەم هەڵئەکێشم لە گیانە:
دەنگی سرودی ئازادی
نرکەی تۆڵە
چریکەی دیلی ئازاد بوو
زڕەی زنجیری شکاو
گرمەی زیندانی ڕماو
هاژەی جۆگەی خوێناو
دەنگی سرودی ئازادی
نرکەی تۆڵە
چریکەی دیلی ئازاد بوو
زڕەی زنجیری شکاو
گرمەی زیندانی ڕماو
هاژەی جۆگەی خوێناو
***
ئەمرم نایەڵم کەس بمنێژێت
ئەمرم لەگەڵ ئاوازی:
تەپڵدا
ترپەی پێی سوارەدا
هاواری هەڵمەتدا
شریخە شریخەی گوللەدا
کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان
دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕێ
هەڵئەکێشن
ئەمرم لەگەڵ ئاوازی:
تەپڵدا
ترپەی پێی سوارەدا
هاواری هەڵمەتدا
شریخە شریخەی گوللەدا
کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان
دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕێ
هەڵئەکێشن
***
کە مردم مەمنێژن
با لاشەم بێتە پێشێلی لەشکەری سەرکەوتوو
هێزی برسی و هەژار
سوپای بۆ ئازادی تینوو
چەند بەرزیە مەرگی پیرۆز
با لاشەم بێتە پێشێلی لەشکەری سەرکەوتوو
هێزی برسی و هەژار
سوپای بۆ ئازادی تینوو
چەند بەرزیە مەرگی پیرۆز