پەروانە لە تیشکی چرا لەو شەوقەی وا لە ئاگرا یا شەماڵ لە چرۆی پاراو بەهار لە هاژە هاژی ئاو بێزار بن هێشتا دڵی من لە تامی جوانی پەرستن وەڕس نابێ تاکوو ئەمرێ وەک گوڵی پاییز ئەوەرێ