ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
پشکۆم کرد بە ئەڵقە و بازن
گەردانەی ئاگر بۆ گەردن
لە تاڵی گڕ چنیم لەچک
بۆ قژ و ڕوومەتی ناسک
کراسی نەرمی ئاگرچن
ئاو دامان ئاڵا لە بەژن
نێڵەنێڵی ئاگری خۆش
بوو بە نەغمەیەکی بە جۆش
دووکەل لەسەرسنگ و مەمک
بوو بە دەسماڵێکی تەنک
ووتم: بۆ دیدەنیت تینووم
ئەی پەری وەرە ناو پێلووم
دایمێ چەپکێ ئاگری ڕووت
پشکۆی لێوی هیچ نەبزووت
دوا گۆرانی ئارامم کوشت
خوێنی داو بەستەی گەرمم ڕشت
قیژانم نامەوێ ئاگر
مەبارێ ئەی کلووی بەفر
بەژنی شەنگە کەم بەفرینە
بەرگی جوانی ئاگرینە
١٩٦٣

پەراوێز edit