گوڵی پاراو کاتێ کەدێتە شنە
جوانتر نییە لەو ڕوومەتە خرپنە؟
گڕی کاڵی پشکۆی کەمێ گەشاوە
ڕەنگی جوانی ناگا بەو گەردنە
نەغمەی باخی شەوی بەشەونم شۆراو
بەسۆز نیە وەک تریقەی ئەوژنە
هەنگی چرپەی، لەرەی بەژنی ناسکی
مۆسیقای گیان، ئاواتی دڵی منە
هەر چەند ئەکەم، وشەیەکم بۆ نایە
بیهاومە بەردەمی ئەو شەرمنە