ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
کامەران موکری دیاری
١. ئەستێرە و مەل و خەزان
ئەو گوڵەی، خەزان، وەرانی و نەمرد
ئەو دڵەی، ناسۆر، لە هیوای نەکرد
ئەو پڕیشکانەی، دامردنەوە
بەڵام هەمیسان، گریان گرتەوە
ئەو ئەستێرەیەی کشا، بۆ ناو چەم
لەسەرە مەرگا، خەندەی لەسەر دەم
ئەو مەلەی، بای وەشت، باڵی هەڵوەران
لە بەستە وتن، نەکەوت لە ئاسمان
وان، لەناو دڵی، منا میوانن
چەنکە نموونەی قەت کۆڵنەدانن

پەراوێز edit