ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
ئەڵێ شیعرەکانی خۆشن
ئێجگار شیرین و بەجۆشن
وەکوو پرشنگی خۆرەتاو
کە ئەدا لە شەپۆلی ئاو
ئاوا شیعری وەکوو ئاڵتوون
لە ناو دڵما ناخی دەروون
ئەبن بریسکەی خۆشیم
لەگەڵ شیعری ئەوا ئەژیم
شیعرەکانی پڕ ئاوازن
کڵپەی دەروونی دڵخوازن
ئاهی گەرمی کچی شەنگن
وشەی خۆش و ڕەنگاوڕەنگن
بەڵام ئاخۆ خۆشی وا بێ
تۆ بڵێی ڕووخۆشیی تیا بێ؟
***
-: گیانە هەڵبەستەکانی من
ڕازن بۆ جوانی پەرستن
بەڵام نازانم... بەتامن
ڕازاوەن شیرین و جوانن
هەر ئەوەندە هەیە شیرین
هەستێکی پاکی ئاگرین
پێم ئەڵێ وشەم لێ بگرە
تۆش پێی ئەڵێی پارچە شیعرە
خۆشم «وەک هۆنراوە نازدار»
سۆزێک بۆ دڵی دڵدار

پەراوێز edit