ئاڵەکۆک

کامەران موکری add_a_photo
لۆمەی زۆر دڵدارم ئەکرد
بۆ چی خۆیان بەم دەردە برد
تاکوو دڵداری نوانی پێم
یەی کیژوڵە پێی لێ ئەنێم
هەر بە یەک سەرنج یەک ئاوڕ
بەرت دالە دەروونم گڕ
ئەی فریشتەی تاسە و مەبەست
هەردوو مەچەکی منت بەست
تا دوێنێ بوو قوتابی بووم
ئێستە مامۆستای عەشقی ڕووم
شیعرت بۆ ڕێک ئەخەم سیخناخ
لە وەسفی جوانیت گوڵەباخ

پەراوێز edit