تریفەی مانگ ڕژایە ناو،
ئەو چاوانەی پڕلە ورشەن
وەک کانیی بەهاری پاراو
بوون بە شیرین ترین دیمەن
***
وتی لە مانگ و خەرمانەی
جوانتر هەیە، کاتێ سرووشت
ئەوهەموو تریفە جوانەی
ئەکاتە باخەوە بە مشت
***
وتم: لەو چاوانە تایە
دواسەلیقەی هونەری جوان
نە مانگ ئەو جوانیەی تیایە
نە ئەستێرەی گەشی بەیان
***
بەڵام کاتێ کۆرپەکەم
وشەی دایەی لەدەم هەڵات
چرپانی خۆشەویستەکەم
گوێت لێ بێ لە نەغمەی ئاوات
***
کە باوەشی پیا کرد وتی:
هەر تۆی دیمەنی جوانت بێ
بە وشەی ڕەوان و پەتی
«دەک دایە بە قوربانت بێ»