ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
سامان سەنگاوی تەنیام لێرە
٣٤. ئەو دڵم دەشکێنێ
ئــەو دڵم دەشکێنێ کەچی من دڵی ئـەو دەکەم چـارە
ئـەو مـن دەسـوتێنێ و منیش ئاوی ئـاگریم ئـەم جارە
من گوڵی بۆنداری ئەوم کەچی ئەو بۆ من هـەر خـارە
من خەندە و پێکەنینم بۆی ئەویش بۆ من هـەر ئـازارە
ئەو بێ هۆش و خەیاڵ لە من من چاوم بۆ ئـەو بێدارە
بەهارێکی نوێم بۆ عومری ئەو هەر لەسەر بەزمی پارە

پەراوێز edit