ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
ئەو دڵەم کە
چەشنی سەنتور و نەیە
ئۆقرە ناگرێ گەر ساتێ
ناڵەی نەیە
ئەو ئەناڵێنێ
بۆ دوری دۆست و یار
لە دواری وان
لە هیچ جێ ناگرێ قەرار
ئەو نەناڵێنێ
ئەدی چی بناڵێ
کە تێ پەڕ بێ
بە هەمان دۆخ و حاڵێ

پەراوێز edit