ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
پیرۆزبێ یادی بون و ژیانت
‎ئاسودەیی بئ میوانی گیانت

‎ببورە كەوا دورم ناتوانم
‎پێتی ببەخشم دیاری لێوانم

‎ئاواتی كۆن و دێرینم وایە
‎تۆ ئاسودەبی لە ئەم دنیایە

‎پیرۆزبێ یادی لە دایك بونت
‎هێندەی هەنگاوی ڕێی هات و چونت

‎دیاریم دڵێكە پڕ پڕە لە خۆت
‎هەر ئەوەم شك برد كە بینێرم بۆت

‎تۆ ئاسودەبە و من وێل و خەمبار
‎لێت پیرۆز دەکەم ڕۆژی هەزار جار

پەراوێز edit