ئاڵەکۆک

سامان سەنگاوی add_a_photo
سامان سەنگاوی تەنیام لێرە
٢٢. هەواڵیان هاورد
هەواڵیان هاورد لای یاری جوانۆ
‎خەیاڵ و دڵی نەماوە لەلام
‎لە بەرچاوی ئەو وەكو ئەو خەڵكە
‎بەندەیەكی خوام لە شێوەی زەلام

‎نەبیستی ڕاز و هاوار و گریەم
‎نە گوێی داوەتە بێداری شەوم
‎وەك ڕۆژی ڕوناك مەعلوم بوە لای
‎كە وەلی ئاسا دێوانەی ئەوم

‎ئەم بێ منەتی و بێ باكیەی یار
‎تەنها ئەوەیە جوانێ بەناوە
‎بێ ئاگا لەوەی هەزار جوان هەیە
‎ئێستا لە خاكدا خەوێنراوە

‎هۆشت بێتەوە بەر خۆت كچۆڵە
‎نە بۆ تۆ و نەكەس دنیا نامێنێ
‎ڕاكردن بە دوای شتی چێژ بەخشا
‎بەختەوەری زۆر بۆ كەس ناهێنێ

‎هێندە دڵی لاو مەخەرە ژێر پات
‎هەتاكو خۆتیان ژێر پێ نەناوە
‎دوای لە دەست دانی كەسانی بەنرخ
‎پەشێوی دادی كەسی نەداوە

پەراوێز edit