ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس کۆمەڵایەتی
١. مەلا و شێخەکان
لای مەلا وایە کە جەننەت تەکیە و لاتخانەیە
جێی مورید و شێخ و سۆفی مەلجەئی دێوانەیه
غەیری ئەم قیسمانە باقی کافری بتخانەیە
موختەریع، عالم، مونەووەر، پەشمە لای، ئەفسانەیه
* * *
شێخ ئەگەر سەدکەس بە خەنجەر لەت بکا بەئسی نییە
گان بکا، تاڵان بکا، کوشتار بکا، ترسی نییە
چونکە ئەولادی ڕەسولە قەتعییەن پرسی نییە
خائین و بێدین لە کن ئەو عاشقی پەیمانەیه
* * *
مامە سۆفی وای تەمایە هەر بە ڕیشی پانەوە
قەسری بۆ حازر کرابێ پڕ بە حۆری جوانەوە
ئەو ئەڵێ جەننەت بە ڕیشه، نەک بەهۆی عیرفانەوە
سەد (سەلاحەددین) و (دارا) قیمەتی یەک ئانەیه
* * *
گەر بەهەشت هەر بێتە جێگەی جاهیل و شێت و کەران
دۆزەخیش مەخسووسی پیاوی فازیل و ساحێب نیشان
خوایە بمخەیتە جەهەننەم، نەچمە ڕیزی وەحشییان
جەننەتی چی؟ ! گەر وەها بێ عەینی تیمارخانەیه
* * *
چاوەکەم بەخوا خەیاڵتان خاوە چاکی تێ‌بگەن
خوا یەکێکی خۆش ئەوێ دانا بێ ساحێب فیکر و فەن
ئیستفادەی بۆ بەشەر بێ، خادیمی موڵک و وەتەن
های و هوویی بێ‌سەمەر هەر کردەوەی شێتانەیه
فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ١٤٠و١٤١، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit