ئاڵەکۆک

فایەق بێکەس add_a_photo
بێکەس هەستی دەروون
٤. جەژنی من
جەژنی من گریانە ئەمڕۆ، میحنەتە جەژنانەکەم
بەرگی من جەور و جەفایە، شیوەنە سەیرانەکەم

دڵ کە ناخۆش بوو برادەر جەژنی ئەو تەعزێیە هەر
عالەمێ شایی بکا، من بەستەیە گریانەکەم

خەڵک هەموو مەسروور و شادن دەستە دەستە دێنە خوار
من خەریکی دەردی خۆمم، تەرکی ناو یاران ئەکەم...

پەراوێز edit