وا مەزانە گۆیژە نزمە چونکە (طەبعی) عالیە
نازری قەسرێکە جێگەی شانشینی والییە
جەننەتی ڕوویی زەمین و وێنەیی باغی بەرین
سۆزە بایێکی هەیە وەک مووس وایە بۆ بڕین
شۆخ و شەن کێوێکە شای کێوانی سەر ڕوویی زەمین
گەر کەون مەحبووبەیەک بێ، شاخی گۆیژە خاکییە
***
بەرزە (طەبعی) تا بمێنێ تەوقی کەس ناکاتە مل
تووڕەیە، تۆڵە وەسێنە دەردی دڵ ناباتە گڵ
سوبح دەم دەنگی پەشێوە وەک گوڵێ هەستێ لە خەو
چونکە زوڵفی ڕۆژی بەرکەوت ئیکە دەشکێ سامی شەو
بۆت دەکاتە دەشتی مەحشەر دەنگی بولبول دەنگی کەو
عانی زەردەپەڕ، دەنەخشێنرێ بەخوێنی جوان و دڵ
***
فەسڵی زستان دای دەپۆشێ بەفری تازە وەک بلوور
مەنع ئەکا وەک شێری بێشە هاتوچۆکردن، عبوور
ڕەسمی شادیش دەپۆشێ خەرقەیێکی گوڵ گوڵی
گوڵشەنە، گوڵزارە گیرۆدەی هوزارە سەرچڵی
ئاسن ئەتوێنێتەوە ناڵەی حەزین گریەی دڵی
شێت و شەیدایە دەبەنگە، دەشت و سەحرا ماڵییە
***
جێیەکی پیرۆزە زیاتر جێگەی شێری نەڕە
پڕ لە ئازا پڕ لە عاقڵ و دلێر شەڕکەر
سەنگەری ڕووی دوژمنانە سەختی ڕووی زەحمەتە
بیلخلاسە بۆ ژیانی ئێمە کانی ڕەحمەتە
بێشەی شێری ژیانە قەت مەزانە خاڵییە!!
***
عەکسی خوێناوی شەهیدانی لەسەر ڕووی زاهیرە
لایەقی تەقدیسە چونکە بێ خەتایە تاهیرە
لایەقی تەقدیرە چونکە فەخری کوردی وا لەسەر
شایەنی ئیعجابە چونکە فەجری کوردی وا لەسەر
ئیحترامی فەرزە چونکە قەبری کوردی وا لەسەر
ئاخیری تۆڵە دەسێنێ شێر لە قەتلا ماهیرە