ئەو کەسەی فیعلەن بە بەرزی ناوی خۆی ئیزهار ئەکا
حورمەت و شوهرەت بەخۆی هەمڕاز و دۆست و یار ئەکا
هەچ کەسێ ویجدانی پاک و عیززەتی نەفسی ببێ
بۆ حەیاتی مەحوی شێوەی زیللەتی ئیدبار ئەکا
کەسبی حوسنی شوهرەتت بۆ ناکرێ تا سیرەتت
دائیمەن بۆ لەهوی دنیایی بەدڵ هاوار ئەکا
ئیستفادەت گەر ببێ بۆ عەهدی جینسی میللەتت
پەیکی بەختت حوڕڕییەت کارانە بۆ خۆی غار ئەکا
گەرچی سوڵتانی زەمین بی، بۆ بەشەر خێرت نەبێ
هەرکەسە بۆ نەفرەتت هەردەم دەمی ئیحزار ئەکا
چاو لە کەس مەبڕە، بەبێ ئیش خۆت مەکە سەرفی زەمان
چونکە زیللەت وەختی بێکاریت بەتۆ خۆی یار ئەکا
ناوی کەس لای کەس بە بەدناوی مەهێنە سەد دەخیل