ئاڵەکۆک

ماشاڵڵا کەمانگەر add_a_photo
کاتێک ئەتۆ بە نازەوە چاوت لە چاوی من ئەکەی
بۆ خۆیچم نادۆزیەمەوە ئەمن لە خۆیچم ون ئەکەی

کاتێک ئەلکی بە دڵمەوە وەک بای بەیان و شنەکەی
هەزار ئەوەندەی تر ئەتۆ من کوشتەی بوونی ژن ئەکەی

کاتێک کە بای شەماڵ دێت و دەر ئەکەوێ گەردنەکەی
هیوا و ئەوین ئەخۆلقێنێ وەک نان پێژ با لە پنەکەی

خۆم و دڵم لە بەر پێت خست کە تۆ نازداری سنەکەی
وەک باخەوانێکی ماندوو پاڵ کەوێ لە بن بنەکەی

ئەتۆ پا لە سەر دڵم ئەنێ وشوێنی پێیەکانت ون ئەکەی
بریا هەر جارێک ئەمزانی بۆچ وا لەو دڵەی من ئەکەی
نووسین: مێهران

پەراوێز edit