ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٧٩. ژیانی بێ تۆ
تۆ چاو لە چاوم ببڕە، خۆشم دەوێی گیانەکم
لەپێناو تۆ دەبەخشم، هەر هەموو ژیانەکەم

سوێند بە هەرچی ئەوینە، عاشقی ئەو چاوەتم
من ئەسیر و بەندی ئەو، زوڵفە لێک هاڵاوەتم

تۆ وەکوو گوڵێکی لە نێو، گوڵدانی بەهاری من
گوڵە دایم سەوزەکەم، مەڕۆ تۆ لە شاری من

ژیانی بێ تۆ بە مانای
ژینێکی تاڵ و ناخۆش
یا دایم چاو لە ڕێگا
یا بە مانای، ئەتۆ خۆش

هەر کات ماندوو شەکەت بم، تۆ ساڕێژی برینمی
فێنکی ڕووح و هەناوم، لە ورزی هاوینمی

لە ناو دڵی پڕ ئێشم، ئومێدی منی کەسم
بە ئەو چاوە پاکانەت، دەبی بە فریاد ڕەسم

خۆ من مردبووم بە ڕاستی، باش کەوتیە فریای حاڵم
هەناسەت دایەوە من، بوویی بە چرای ماڵم

ژیانی بێ تۆ بە مانای
ژینێکی تاڵ و ناخۆش
یا دایم چاو لە ڕێگا
یا بە مانای، ئەتۆ خۆش
ئیلهام لە شێعری "ارمیا برزین"

پەراوێز edit