هۆی خزمینه
هه‌رچه‌ند به ته‌مه‌ن زۆر کۆن نیم
له شاری سه‌ر سه‌وز و جوانم
نه‌قیمه‌ی نێو کوردستانم
مێژوویه‌کم له‌لا شک دێ
جێگای سرنج و سووڕمانه
زۆرێک له ئێوه‌ی ئازیزیش
هه‌بوون له‌و ده‌ور و زه‌مانە
ساڵی ٦٦ هه‌تاوی
حه‌وتوویه‌ک له‌دوای به‌هارێ
به‌بڕیاری له‌ناکاوی
دوومانگ جێگه‌یان دا به یه‌ک
خه‌زه‌ڵوه‌ر هاته پووشپه‌ڕێ
پاییز هاته ده هاوینێ
یاخوا که‌س ئه‌وه‌ی نه‌بینێ
پاییزه‌ی ئێلخانیزاده‌م بیر هاته‌وه به‌ڵام ئه‌وجار،
پاییزە... کوچه‌و شه‌قامم ڕه‌نگ زه‌رده
با ته‌زوو سه‌رده، به سۆزوو گه‌رده
ئاخ... له‌و پاییزه ناوه‌خته
چه‌ند فڕۆکه‌ی ڕه‌شوو ناحه‌ز
لێمان بوون به‌ڕه‌شه‌بای مه‌رگ
کیمیایان له‌سه‌ر باراندین
هه‌ڵپڕوزان پێست و به‌رگ
چاوکه چاوکه!
له‌و تۆزه‌سپیه جوانه!
جه‌سته‌ی خه‌ڵک ده‌سوتێنێ
ئه‌و بۆنه خۆشه چیه؟
هه‌ناوێ داده‌پلۆخێنێ
وه‌ک دار هه‌رمێکه‌ی ناو ڕه‌زی
ها که پاییز به‌سه‌ر دادێ
گه‌ڵاکانی ڕه‌نگ ده‌گۆڕن
زه‌ردن سوورن یا قاوه‌یین
گه‌لێکیشیان ڕه‌ش و بۆرن
چه‌ندین ڕه‌نگی جۆراو جۆرن
به‌ئاواتی بووژانه‌وه‌ن
هه‌ر به‌ته‌مای تیشکی خۆرن
سه‌به‌بکاری ئه‌و ڕووداوه
باش ده‌یناسن و ده‌یزانم
من بۆیه ناوی ناهێنم
گڵاو ده‌کا شێعره‌کانم
ئاخ... له‌و پاییزه ناوه‌خته
جه‌سته سووتان بلۆقیان ده‌کرد
که‌س هۆشی که‌سی نه‌مابوو
خه‌زه‌ڵ وه‌رین درشتو ورد
لە نێو تۆزێ دا سه‌مابوو
سه‌مفۆنیای مه‌رگ لێدرا
له نێو تۆزی کیمیای به بۆن
سه‌مای مه‌رگ ده‌ست پێ کرا
ده نێو ئه‌لبومی تازه‌دا
بووین به مێژویه‌کی کۆن
ده‌نگ نوسابوو چاو نه‌یده‌دی
بۆکوێ په‌نا ببه م ئه‌دی
که‌مێک ڕووحم هاته‌وه به‌ر
به‌ده‌نگو زمانی ئیشاره
هاوارم کرد:
هۆی... هێزی فره نه‌ته‌وه
ڕۆژی تۆیه فریام که‌وه
ئێستاش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه
ئاسه‌واری هه‌ر لێ ماوه
حه‌یفوو خه‌سارم ئه‌وه‌یه
که‌س ئاوڕێکی لێ نه‌داوه
کەس...
ئاوڕێکی لێ نەداوە
هه‌رچه‌ند به ته‌مه‌ن زۆر کۆن نیم
له شاری سه‌ر سه‌وز و جوانم
نه‌قیمه‌ی نێو کوردستانم
مێژوویه‌کم له‌لا شک دێ
جێگای سرنج و سووڕمانه
زۆرێک له ئێوه‌ی ئازیزیش
هه‌بوون له‌و ده‌ور و زه‌مانە
ساڵی ٦٦ هه‌تاوی
حه‌وتوویه‌ک له‌دوای به‌هارێ
به‌بڕیاری له‌ناکاوی
دوومانگ جێگه‌یان دا به یه‌ک
خه‌زه‌ڵوه‌ر هاته پووشپه‌ڕێ
پاییز هاته ده هاوینێ
یاخوا که‌س ئه‌وه‌ی نه‌بینێ
پاییزه‌ی ئێلخانیزاده‌م بیر هاته‌وه به‌ڵام ئه‌وجار،
پاییزە... کوچه‌و شه‌قامم ڕه‌نگ زه‌رده
با ته‌زوو سه‌رده، به سۆزوو گه‌رده
ئاخ... له‌و پاییزه ناوه‌خته
چه‌ند فڕۆکه‌ی ڕه‌شوو ناحه‌ز
لێمان بوون به‌ڕه‌شه‌بای مه‌رگ
کیمیایان له‌سه‌ر باراندین
هه‌ڵپڕوزان پێست و به‌رگ
چاوکه چاوکه!
له‌و تۆزه‌سپیه جوانه!
جه‌سته‌ی خه‌ڵک ده‌سوتێنێ
ئه‌و بۆنه خۆشه چیه؟
هه‌ناوێ داده‌پلۆخێنێ
وه‌ک دار هه‌رمێکه‌ی ناو ڕه‌زی
ها که پاییز به‌سه‌ر دادێ
گه‌ڵاکانی ڕه‌نگ ده‌گۆڕن
زه‌ردن سوورن یا قاوه‌یین
گه‌لێکیشیان ڕه‌ش و بۆرن
چه‌ندین ڕه‌نگی جۆراو جۆرن
به‌ئاواتی بووژانه‌وه‌ن
هه‌ر به‌ته‌مای تیشکی خۆرن
سه‌به‌بکاری ئه‌و ڕووداوه
باش ده‌یناسن و ده‌یزانم
من بۆیه ناوی ناهێنم
گڵاو ده‌کا شێعره‌کانم
ئاخ... له‌و پاییزه ناوه‌خته
جه‌سته سووتان بلۆقیان ده‌کرد
که‌س هۆشی که‌سی نه‌مابوو
خه‌زه‌ڵ وه‌رین درشتو ورد
لە نێو تۆزێ دا سه‌مابوو
سه‌مفۆنیای مه‌رگ لێدرا
له نێو تۆزی کیمیای به بۆن
سه‌مای مه‌رگ ده‌ست پێ کرا
ده نێو ئه‌لبومی تازه‌دا
بووین به مێژویه‌کی کۆن
ده‌نگ نوسابوو چاو نه‌یده‌دی
بۆکوێ په‌نا ببه م ئه‌دی
که‌مێک ڕووحم هاته‌وه به‌ر
به‌ده‌نگو زمانی ئیشاره
هاوارم کرد:
هۆی... هێزی فره نه‌ته‌وه
ڕۆژی تۆیه فریام که‌وه
ئێستاش ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه
ئاسه‌واری هه‌ر لێ ماوه
حه‌یفوو خه‌سارم ئه‌وه‌یه
که‌س ئاوڕێکی لێ نه‌داوه
کەس...
ئاوڕێکی لێ نەداوە