ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٦. هه‌ر نه‌هاتی
ساڵی ئه‌وساڵ هه‌دام نه‌دا
له‌سه‌رماداو له‌گه‌رمادا
خۆم به‌داروو به‌ردی دادا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی

چاوه‌ڕوان بووم بۆ دیدارت
هێنده‌ی سه‌یری سه‌ر ڕێگا که‌م
هه‌ردوو چاویشم له‌ده‌ست دا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی

جارجار ڕوحمت ده‌هاته‌ گه‌ڕ
به‌ لاوازی بۆم ده‌هاتی
زیره‌کیش بووی له‌ڕۆینێ دا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی

ده‌وه‌ره‌ ڕووحوو ڕه‌وانم
به‌بێ تۆ که‌س ئه‌منی ناوێ
ته‌واو جه‌سته‌مت له‌ شه‌ی دا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی

خۆزگه‌ جارێکیش بۆمن بای
خۆشه‌ویستم، گه‌ڵا ناسکه‌
چ خه‌تایه‌ک له‌من ڕوویدا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی

هێللانه‌م له‌سه‌ر دڵی خۆم
بۆ ساز کردووی گیانی شیرین
گیرفان ‌بۆتۆ جێی خاڵی دا
هه‌ر نه‌هاتی، هه‌ر نه‌هاتی
١٣٩٠/٩/٢

پەراوێز edit