ڕۆژێکیان له حەوشه ی ماڵ
کۆترێکی گەردن به خاڵ
دیتم وا دەکا ناڵه
زۆر پەرێشان ئەحواڵه
وتم: کۆتری باڵ نەخشین
بۆ کەوتووی لەسەر زەوین
وتی: بەردیان داوه لێم
شکا باڵ و پەڕ و پێم
منیش کۆترەکەم هەڵگرت
بۆلای باوکی خۆمم برد
باوکم دیتی برینداره
وتی: خۆم دەیکەم چاره
باڵی بردەوه جێی خۆی
تەخته و چەسپیشی دا بۆی
هەر کاتێ دەچووین بۆ گەشت
دەمان برد بۆ دەر و دەشت
تاکوو دە شەوی تەواو
من پێم دەدا خواردن و ئاو
بەو چەند ڕۆژه چاک بۆوه
بۆ لای جووتەکه ی چۆوه
لەو ڕۆژەوه کۆتری جوان
هەر دێتەوە بۆ لامان
منیش دەیدەمێ دانه
ئەفڕێتەوه بۆ لانه
کۆتر مەلی بێ زەڕه
دژ به دوژمنی و شەڕه
کۆترێکی گەردن به خاڵ
دیتم وا دەکا ناڵه
زۆر پەرێشان ئەحواڵه
وتم: کۆتری باڵ نەخشین
بۆ کەوتووی لەسەر زەوین
وتی: بەردیان داوه لێم
شکا باڵ و پەڕ و پێم
منیش کۆترەکەم هەڵگرت
بۆلای باوکی خۆمم برد
باوکم دیتی برینداره
وتی: خۆم دەیکەم چاره
باڵی بردەوه جێی خۆی
تەخته و چەسپیشی دا بۆی
هەر کاتێ دەچووین بۆ گەشت
دەمان برد بۆ دەر و دەشت
تاکوو دە شەوی تەواو
من پێم دەدا خواردن و ئاو
بەو چەند ڕۆژه چاک بۆوه
بۆ لای جووتەکه ی چۆوه
لەو ڕۆژەوه کۆتری جوان
هەر دێتەوە بۆ لامان
منیش دەیدەمێ دانه
ئەفڕێتەوه بۆ لانه
کۆتر مەلی بێ زەڕه
دژ به دوژمنی و شەڕه