ئەی دڵم
خونچەی گوڵم
تا تۆم هەبێ
تەمەنی من ساوا دەبێ
بەڵام کاتێک
لێم ون دەبی
لەگەڵ وەرینی فرمێسکم
لەنێو زەریای بێکەسیم دا
ڕۆژێ سەد جار
خۆری تەمەن ئاوا دەبێ
خونچەی گوڵم
تا تۆم هەبێ
تەمەنی من ساوا دەبێ
بەڵام کاتێک
لێم ون دەبی
لەگەڵ وەرینی فرمێسکم
لەنێو زەریای بێکەسیم دا
ڕۆژێ سەد جار
خۆری تەمەن ئاوا دەبێ