ده‌گێڕنه‌وه لە‌ده‌ورانی پێشوو
پیره‌پیاوێک بوو، که‌رێکی هه‌بوو
ده‌ستگیری بوو بۆکارو سه‌فه ر
هه‌رگیز نه‌یده‌برد بۆجێگای خه‌ته‌ر
که‌ر مانی نه‌گرت کاتی هه‌ستانی
خۆڕایی نه‌کرا وه‌رزی زستانێ
که‌ره خدمه‌تی ده‌کرد وه‌ختی کار
ئه‌ویش دایده‌به‌ست تا ده‌هات به‌هار
جارێک به‌زستان ده‌چوو بۆ سه‌فه‌ر
هه‌ڵیبه‌ست له که‌ر ڕێشمه‌و جل‌و به‌ڕ
زوو به‌ڕی که‌وتن به‌ئیزنی ئه‌ڵڵا
که‌ری قالب سووک ده‌گه‌ڵ مام عه‌وڵا
ده‌به‌ینی ڕێدا کوێستانێک هه‌بوو
ده‌بوو ئه‌و ڕێیه‌ی ببڕن دوو به‌دوو
کە‌وه‌سه‌رکه‌وتن له‌و به‌رزه‌کێوه
قه‌لنێکی تێکردکێشای به‌پێوه
ده‌ست به‌ئاوی کرد له‌نه‌دیوی که‌ر
که‌ره ملی لێنا بۆ خوارێ یه‌کسه‌ر
گوێدرێژ وەیزانی خاوەنی ڕۆیی
دەنا نەیدەکرد کاری سەر خۆیی
ڕه‌شانگیش نه‌بوو له‌نێو به‌فری زۆر
له‌به‌ر چاو نه‌ما نێره‌که‌ری بۆر
که‌ره غه‌یب بوو له‌پڕو له‌ناکاو
حه‌رز قوتیدا، یا بردویه ئاو؟
له هیچ کوێ دیارنیه ئه‌و که‌ره زله
زه‌نگوڵه‌و مروی شینی ده مله
کردیه هاوارو سه‌ری هه‌ڵبڕی
خوایه کێ دیویه که که‌ر هه‌ڵفڕی
که‌مێک له‌خوارتر ئه‌وجار ده‌نگێ هات
هه‌رکه ده‌نگه‌ی بیست بۆلای ئه‌و هه‌ڵات
دیتی که‌ره بۆرکه‌وتۆته ده‌چاڵ
کوتی لێم قه‌وما چۆن بچمه‌وە‌ماڵ
شه‌یتان هات کوتی خاڵی خۆم چۆنی؟
چیت لێ قه‌وماوه بۆچی وا مۆنی؟
پێی کوت که‌ره‌که‌م که‌وته ده‌و کونه
ده‌نگی دێ به‌ڵام دیمه‌نی ونه
ده‌مهه‌وێ ئه‌من کاتی مردنی
مێز ده‌م له مل‌و سه‌رو گه‌ردنی
هاوده‌می خۆم بوو ساڵانێکی زۆر
بارگین ناگرێ جێگای که‌ره بۆر
شه‌یتان کوتی که‌ره، به‌کار نه‌ماوه
پشت‌و مل‌و لاقی گشتی شکاوه
ده‌تهه‌وێ ببڕێ فغانوو ئێشی
پڕیکه له خاک با زه‌جرێ نه‌کێشی
با بۆخۆی بتۆپێ و ببێ به‌قه‌بری
خه‌ڵکو ڕێبواریش به‌بۆنی نه‌مری
مامه‌پیره کوتی خۆ فکری چاکه
لەکوێ په‌یداکه‌م ئه‌م هه‌موو خاکه
دیتی ئه‌و به‌فره‌ی که ئاوا بۆره
له‌بن وی خاک‌و خۆڵێکی زۆره
لایدا به‌فره‌که هه‌ر به‌ده‌ستو برد
به‌نه‌قیزه‌و چه‌نگ چاڵێ پرۆکرد
ئاوا کاری کرد هه‌تا بوو به‌شه‌و
له‌خۆی حه‌رام کرد خواردن و هه‌م خه‌و
که‌م که‌م پڕ بۆوه چاڵ بەخاک وخۆڵ
که‌ره هاته ده‌ر جا به بۆڵه‌بۆڵ
شه‌یتان که دیتی هاتنه‌ده‌ری که‌ر
بۆ خۆشی بوو به که‌ری نیوه‌زه‌ڕ
پیاوه‌پیره‌ش که واقی وڕ مابوو
به‌دیتنی که‌رێ مات و کڕمابوو
له‌ناکاو ئاقڵی هاته‌وه به‌رێ
ماندویی نه‌ما له خۆشی که‌رێ
پێی گوت ئه‌وه تۆ چۆن هاتیه‌وه ده‌ر
خۆمن سه‌د پوتم گڵ کردی وه‌سه‌ر
که‌ر هاته جواب که‌ئه‌ی خاوه‌نم
حه‌ریفی شه‌یتان ئه‌تۆ نی، منم
هه‌ر خاکێ کە‌تۆ کردتم وه‌سه‌ر
به‌لاقان شێلام ئاوا هاتمه ده‌ر
هه‌رچه‌ند تۆ کردت به‌قسه‌ی شه‌یتانی
به‌ڵام به‌وفێڵه‌ی منت نه‌زانی
پیره‌پیاو ده‌می برده بن گوێی که‌ر
پێی گوتت: به زستان ناچین بۆسه‌فه‌ر
هاتنەوەماڵێ بەکەیف و خۆشی
بڕێکی بۆ زیاد کرد ئالک و جۆشی
پیره‌پیاوێک بوو، که‌رێکی هه‌بوو
ده‌ستگیری بوو بۆکارو سه‌فه ر
هه‌رگیز نه‌یده‌برد بۆجێگای خه‌ته‌ر
که‌ر مانی نه‌گرت کاتی هه‌ستانی
خۆڕایی نه‌کرا وه‌رزی زستانێ
که‌ره خدمه‌تی ده‌کرد وه‌ختی کار
ئه‌ویش دایده‌به‌ست تا ده‌هات به‌هار
جارێک به‌زستان ده‌چوو بۆ سه‌فه‌ر
هه‌ڵیبه‌ست له که‌ر ڕێشمه‌و جل‌و به‌ڕ
زوو به‌ڕی که‌وتن به‌ئیزنی ئه‌ڵڵا
که‌ری قالب سووک ده‌گه‌ڵ مام عه‌وڵا
ده‌به‌ینی ڕێدا کوێستانێک هه‌بوو
ده‌بوو ئه‌و ڕێیه‌ی ببڕن دوو به‌دوو
کە‌وه‌سه‌رکه‌وتن له‌و به‌رزه‌کێوه
قه‌لنێکی تێکردکێشای به‌پێوه
ده‌ست به‌ئاوی کرد له‌نه‌دیوی که‌ر
که‌ره ملی لێنا بۆ خوارێ یه‌کسه‌ر
گوێدرێژ وەیزانی خاوەنی ڕۆیی
دەنا نەیدەکرد کاری سەر خۆیی
ڕه‌شانگیش نه‌بوو له‌نێو به‌فری زۆر
له‌به‌ر چاو نه‌ما نێره‌که‌ری بۆر
که‌ره غه‌یب بوو له‌پڕو له‌ناکاو
حه‌رز قوتیدا، یا بردویه ئاو؟
له هیچ کوێ دیارنیه ئه‌و که‌ره زله
زه‌نگوڵه‌و مروی شینی ده مله
کردیه هاوارو سه‌ری هه‌ڵبڕی
خوایه کێ دیویه که که‌ر هه‌ڵفڕی
که‌مێک له‌خوارتر ئه‌وجار ده‌نگێ هات
هه‌رکه ده‌نگه‌ی بیست بۆلای ئه‌و هه‌ڵات
دیتی که‌ره بۆرکه‌وتۆته ده‌چاڵ
کوتی لێم قه‌وما چۆن بچمه‌وە‌ماڵ
شه‌یتان هات کوتی خاڵی خۆم چۆنی؟
چیت لێ قه‌وماوه بۆچی وا مۆنی؟
پێی کوت که‌ره‌که‌م که‌وته ده‌و کونه
ده‌نگی دێ به‌ڵام دیمه‌نی ونه
ده‌مهه‌وێ ئه‌من کاتی مردنی
مێز ده‌م له مل‌و سه‌رو گه‌ردنی
هاوده‌می خۆم بوو ساڵانێکی زۆر
بارگین ناگرێ جێگای که‌ره بۆر
شه‌یتان کوتی که‌ره، به‌کار نه‌ماوه
پشت‌و مل‌و لاقی گشتی شکاوه
ده‌تهه‌وێ ببڕێ فغانوو ئێشی
پڕیکه له خاک با زه‌جرێ نه‌کێشی
با بۆخۆی بتۆپێ و ببێ به‌قه‌بری
خه‌ڵکو ڕێبواریش به‌بۆنی نه‌مری
مامه‌پیره کوتی خۆ فکری چاکه
لەکوێ په‌یداکه‌م ئه‌م هه‌موو خاکه
دیتی ئه‌و به‌فره‌ی که ئاوا بۆره
له‌بن وی خاک‌و خۆڵێکی زۆره
لایدا به‌فره‌که هه‌ر به‌ده‌ستو برد
به‌نه‌قیزه‌و چه‌نگ چاڵێ پرۆکرد
ئاوا کاری کرد هه‌تا بوو به‌شه‌و
له‌خۆی حه‌رام کرد خواردن و هه‌م خه‌و
که‌م که‌م پڕ بۆوه چاڵ بەخاک وخۆڵ
که‌ره هاته ده‌ر جا به بۆڵه‌بۆڵ
شه‌یتان که دیتی هاتنه‌ده‌ری که‌ر
بۆ خۆشی بوو به که‌ری نیوه‌زه‌ڕ
پیاوه‌پیره‌ش که واقی وڕ مابوو
به‌دیتنی که‌رێ مات و کڕمابوو
له‌ناکاو ئاقڵی هاته‌وه به‌رێ
ماندویی نه‌ما له خۆشی که‌رێ
پێی گوت ئه‌وه تۆ چۆن هاتیه‌وه ده‌ر
خۆمن سه‌د پوتم گڵ کردی وه‌سه‌ر
که‌ر هاته جواب که‌ئه‌ی خاوه‌نم
حه‌ریفی شه‌یتان ئه‌تۆ نی، منم
هه‌ر خاکێ کە‌تۆ کردتم وه‌سه‌ر
به‌لاقان شێلام ئاوا هاتمه ده‌ر
هه‌رچه‌ند تۆ کردت به‌قسه‌ی شه‌یتانی
به‌ڵام به‌وفێڵه‌ی منت نه‌زانی
پیره‌پیاو ده‌می برده بن گوێی که‌ر
پێی گوتت: به زستان ناچین بۆسه‌فه‌ر
هاتنەوەماڵێ بەکەیف و خۆشی
بڕێکی بۆ زیاد کرد ئالک و جۆشی