ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
لەلای لانەکەت من لانەدەکەم
زوڵفی ئاڵۆزت بۆ شانه‌ ده‌که‌م
هیوام هه‌ر ئه‌تۆی ببیه‌ هاوڕازم
هه‌مووی بۆتۆیه‌ به‌سته‌و وانه‌که‌م

هه‌ڵوه‌دای ده‌روو ده‌شت و هه‌ردانم
ئاواره‌ی که‌ل و شاخ و بەردانم
وه‌کوو کونده‌بوو بوومه‌ چۆلپه‌ره‌ست
وه‌ره‌ سه‌ردانی دڵه‌ وێرانه‌که‌م

نانا تۆش وه‌ک من مه‌به‌ کونده‌بوو
مه‌به‌ داستانی هه‌بوو یا نه‌بوو
قومری و قه‌ناری، بولبولی مه‌ستی
له‌عل و گه‌وهه‌ری تۆی مه‌رجانه‌که‌م

له‌حه‌ریر و گوڵ به‌رگ و لیباست
ده‌نگی دایه‌وه‌ له‌دونیا باست
باسی جوانیەکه‌ت چووه‌ بۆ عه‌ڕش
فریشته‌ی زه‌وی هه‌م ئاسمانه‌که‌م

ئاشق کوشتنت کردوه‌ به‌ پیشه‌
جه‌رگت ده‌رهێنام له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌
مه‌به‌ به‌ زینی هه‌ناسه‌ سارد و
مه‌مکه‌ به‌ کاکه‌ مه‌می خانه‌که‌م

پەراوێز edit