منوو خه‌م ئه‌وڕۆ که‌ده‌ست لهملانین
زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندین میری خهمانین
منوو خه‌م ئه‌وڕۆ وا بوینه هاوده‌م
به‌بێ یه‌ک ناژین به‌هیچ سات و ده‌م
باری خه‌مانه له شان و کۆڵم
گوێ بده‌یه ناڵه‌و به‌ختی کڵۆڵم
ئه‌من ته‌یرێکی ماڵ لێ شێواوم
هه‌ر فرمێسکی خوێن ده‌ڕژێ له‌چاوم
چه‌ندساڵ له‌وه‌ی پێش به‌که‌یف و خۆشی
پڵاوی زه‌ماوند له‌مه‌نجه‌ڵ جۆشی
پێکم هێنابوو ژیانی هاوسه‌ری
ئه‌و میری میران ئه‌منیش وه‌ک په‌ری
ژیانمان ده‌کرد به‌بێ ده‌ردی سه‌ر
ڕازی به ماڵ و به‌لانه و هاوسه‌ر
ماڵ ڕازایه‌وه به‌دوو جوجیله
شلکوو ناسکۆڵهو جوانوو خنجیله
هه‌تا ڕۆژێکی به‌ڵای ناگه‌هان
بزه‌ی لێوانی کردینه گریان
یاری بێ وه‌فام له‌دوای چه‌ندساڵان
عیشقی منی فرۆشت هه‌رزان و تاڵان
له‌و ده‌وروبه‌ره کوندێکی چاو مه‌ست
به‌ڕواڵه‌ت جوانوو وه‌کی دیکه په‌ست
هاته نێو ژینی بێگه‌رد و پاکم
لێکی هه‌ڵوه‌شاند هێلـلانهی چاکم
ژینی تاڵ کردم تاڵتر له‌مه‌رگ
تیری کاری بوو، دامی له‌جه‌رگ
هه‌رچه‌نده پێم گوت له‌لای من مه‌ڕۆ
فریوی چاوی کونده‌بوو مه‌خۆ
ئه‌دی تۆ نه‌بوی بۆمنت دێنا گوڵ؟
به‌یانت ده‌کرد: هه‌زار ڕازی دڵ
عاشق بهمن بوی بهجۆشوو خڕۆش
به منت هه‌ڵده‌کوت چه‌ندین شێعری خۆش
ئه‌تۆ گوڵه باخی گه‌لێک جوانی
کۆتره باریکه‌ی، که‌و، خه‌رامانی
ئه‌تۆ ئه‌ستێره‌ی سوهه‌یلی پاکی
ئه‌تۆ فریشته‌ی له‌سه‌ر ڕوی خاکی
ئێستاکه بۆ چی ڕه‌ش بوم له‌به‌ر چاو
ژینی شیرینمان لێ مه‌که تاڵاو
بۆچی ژیانم ده‌که‌ی سه‌ره‌وبن
بۆ؟ چ خه‌تایه‌ک ڕویداوه له من
به‌رهه‌می ئه‌وده‌م کچێکوو کوڕێک بوو
هه‌ر کامیان بۆمن باڵ و په‌ڕێک بوو
من ناوی کوڕه‌که‌م لێنابوو وریا
دنیاش زۆر جوانه به قه‌د یه‌ک دنیا
کونده‌بوو شومه سێبه‌ری گرانه
سه‌ریان ده‌کۆڵێ ئی ئه‌و جوجکانه
جوجیله له‌بن ده‌ستی کونده بوو
چۆن گه‌وره ده‌بێ؟ چۆن نایخوا باشوو؟
چه‌ند شه‌ونخونیم دیوه له‌سه‌ریان
چه‌نده‌م شردووه لیباسی به‌ریان
ماڵ پێکوهنانیش که‌مه‌ری پساندم
چ زوو کونده‌بوو هات و لێی ستاندم
منی هه‌ڵبڕی لهکۆرپهو لانم
چۆن ته‌حه‌مول که‌م ئه‌من نازانم
هه‌رچی که پێم گوت نه‌یگرته گوێان
هه‌موو حه‌قێکی خسته به‌ر پێیان
ئه‌منی وا ڕه‌تاند له‌ماڵ و لانم
گوڵی ژاکاوم له ماڵ باوانم
ئاوا هه‌ڵوه‌شا ماڵ و حاڵی من
ئاوا هه‌ڵوه‌ری په‌ڕوو باڵی من
چه‌ند جاران ویستم خۆم بسوتێنم
یا لەنێو بەحرا خۆم بخنکێنم
دوایه به‌خۆم گوت کاری وا ناکه‌م
بۆ ژینی له دوای قیامه‌ت خهراکهم
ئاگری هه‌ناوم خۆی ده‌مسوتێنێ
بۆغهرهی گه‌روم خۆی ده‌مخنکێنێ
ئه‌و حیکایه‌ته بۆ هه‌موو که‌سه
ژیان و مردن هه‌ر یه‌ک نه‌فه‌سه
ئه‌و په‌نده جوانه‌م لێ وه‌رگره‌و به‌س
قه‌ت مه‌شێوێنه هێلـلانهی هیچ کەس
حەقی من لەلای خواوەندی کەریم
هۆنەری شێعرم: (خۆشناوه) ڕەحیم
زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندین میری خهمانین
منوو خه‌م ئه‌وڕۆ وا بوینه هاوده‌م
به‌بێ یه‌ک ناژین به‌هیچ سات و ده‌م
باری خه‌مانه له شان و کۆڵم
گوێ بده‌یه ناڵه‌و به‌ختی کڵۆڵم
ئه‌من ته‌یرێکی ماڵ لێ شێواوم
هه‌ر فرمێسکی خوێن ده‌ڕژێ له‌چاوم
چه‌ندساڵ له‌وه‌ی پێش به‌که‌یف و خۆشی
پڵاوی زه‌ماوند له‌مه‌نجه‌ڵ جۆشی
پێکم هێنابوو ژیانی هاوسه‌ری
ئه‌و میری میران ئه‌منیش وه‌ک په‌ری
ژیانمان ده‌کرد به‌بێ ده‌ردی سه‌ر
ڕازی به ماڵ و به‌لانه و هاوسه‌ر
ماڵ ڕازایه‌وه به‌دوو جوجیله
شلکوو ناسکۆڵهو جوانوو خنجیله
هه‌تا ڕۆژێکی به‌ڵای ناگه‌هان
بزه‌ی لێوانی کردینه گریان
یاری بێ وه‌فام له‌دوای چه‌ندساڵان
عیشقی منی فرۆشت هه‌رزان و تاڵان
له‌و ده‌وروبه‌ره کوندێکی چاو مه‌ست
به‌ڕواڵه‌ت جوانوو وه‌کی دیکه په‌ست
هاته نێو ژینی بێگه‌رد و پاکم
لێکی هه‌ڵوه‌شاند هێلـلانهی چاکم
ژینی تاڵ کردم تاڵتر له‌مه‌رگ
تیری کاری بوو، دامی له‌جه‌رگ
هه‌رچه‌نده پێم گوت له‌لای من مه‌ڕۆ
فریوی چاوی کونده‌بوو مه‌خۆ
ئه‌دی تۆ نه‌بوی بۆمنت دێنا گوڵ؟
به‌یانت ده‌کرد: هه‌زار ڕازی دڵ
عاشق بهمن بوی بهجۆشوو خڕۆش
به منت هه‌ڵده‌کوت چه‌ندین شێعری خۆش
ئه‌تۆ گوڵه باخی گه‌لێک جوانی
کۆتره باریکه‌ی، که‌و، خه‌رامانی
ئه‌تۆ ئه‌ستێره‌ی سوهه‌یلی پاکی
ئه‌تۆ فریشته‌ی له‌سه‌ر ڕوی خاکی
ئێستاکه بۆ چی ڕه‌ش بوم له‌به‌ر چاو
ژینی شیرینمان لێ مه‌که تاڵاو
بۆچی ژیانم ده‌که‌ی سه‌ره‌وبن
بۆ؟ چ خه‌تایه‌ک ڕویداوه له من
به‌رهه‌می ئه‌وده‌م کچێکوو کوڕێک بوو
هه‌ر کامیان بۆمن باڵ و په‌ڕێک بوو
من ناوی کوڕه‌که‌م لێنابوو وریا
دنیاش زۆر جوانه به قه‌د یه‌ک دنیا
کونده‌بوو شومه سێبه‌ری گرانه
سه‌ریان ده‌کۆڵێ ئی ئه‌و جوجکانه
جوجیله له‌بن ده‌ستی کونده بوو
چۆن گه‌وره ده‌بێ؟ چۆن نایخوا باشوو؟
چه‌ند شه‌ونخونیم دیوه له‌سه‌ریان
چه‌نده‌م شردووه لیباسی به‌ریان
ماڵ پێکوهنانیش که‌مه‌ری پساندم
چ زوو کونده‌بوو هات و لێی ستاندم
منی هه‌ڵبڕی لهکۆرپهو لانم
چۆن ته‌حه‌مول که‌م ئه‌من نازانم
هه‌رچی که پێم گوت نه‌یگرته گوێان
هه‌موو حه‌قێکی خسته به‌ر پێیان
ئه‌منی وا ڕه‌تاند له‌ماڵ و لانم
گوڵی ژاکاوم له ماڵ باوانم
ئاوا هه‌ڵوه‌شا ماڵ و حاڵی من
ئاوا هه‌ڵوه‌ری په‌ڕوو باڵی من
چه‌ند جاران ویستم خۆم بسوتێنم
یا لەنێو بەحرا خۆم بخنکێنم
دوایه به‌خۆم گوت کاری وا ناکه‌م
بۆ ژینی له دوای قیامه‌ت خهراکهم
ئاگری هه‌ناوم خۆی ده‌مسوتێنێ
بۆغهرهی گه‌روم خۆی ده‌مخنکێنێ
ئه‌و حیکایه‌ته بۆ هه‌موو که‌سه
ژیان و مردن هه‌ر یه‌ک نه‌فه‌سه
ئه‌و په‌نده جوانه‌م لێ وه‌رگره‌و به‌س
قه‌ت مه‌شێوێنه هێلـلانهی هیچ کەس
حەقی من لەلای خواوەندی کەریم
هۆنەری شێعرم: (خۆشناوه) ڕەحیم