ئەستێرێکم هەس لەڕووی ئاسمانێ
پڕشنگی نیگای، تیری کەمانێ
گفت و لفتی خۆش، شیرین بەیانێ
جێژوانی من و تۆ، ئاڕبابای بانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
شلک و ناسکی، ناوقەد خڕو خۆڵ
وێنەی ئاسکی، سڵ و توندو تۆڵ
ناز و عیشوەکەت، هەڵدەگرم بەکۆڵ
جێژوانی من و تۆ، مێرگی دیلانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
دەم قەند و لێو ئاڵ، کەمەر لەزێڕی
چەندەم خۆش دەوشی، ئای لاو یو وێری
جەرگت برژاندووم، وەک گازی فێڕی
جێژوانی من و تۆ، کانیەکوێستانێ
زۆرم خۆش دەوێی، کابانەجوانێ
شللێر و شەشپەڕ، گوڵی بەهاری
بۆ عاشق کوشتن، گەلێک بەکاری
زوڵفی ئاڵاوت، لوولەوەک ماری
جێژوانی من و تۆ، هەواری خانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
بەڕۆژو بەشەو، دەفکری تۆ دام
وەکو ڕاوچیان، بۆت داناوم دام
خۆشت نێچیری، بۆ من نابی ڕام
جێژوانی من و تۆ، پشتی کاوڵاانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
ماچێکمان دەیه، لەلێوی ئاڵت
لەکووڵمی سپی و، دوو سێوی کاڵت
بەوێنەت نیه، بەملم وەباڵت
جێژوانی من و تۆ، لەبن شیلانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
بەس بەغەمزەو ناز، جەرگم دەرێنه
جووتەبەهێی کاڵ، مەیان لەرێنه
باسکەناسکەکەت، لەملم وەرێنه
جێژوانی من وتۆ، بوداق سوڵتانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
فریشتەی ڕۆژی، یا پەری شەوی
حۆری ئاسمانێی، چۆن هاتیەزەوی
بەڕەوت و ڕەوت، هەر دەڵێی کەوی
بەینی من و تۆ، نایەتەپسانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
پڕشنگی نیگای، تیری کەمانێ
گفت و لفتی خۆش، شیرین بەیانێ
جێژوانی من و تۆ، ئاڕبابای بانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
شلک و ناسکی، ناوقەد خڕو خۆڵ
وێنەی ئاسکی، سڵ و توندو تۆڵ
ناز و عیشوەکەت، هەڵدەگرم بەکۆڵ
جێژوانی من و تۆ، مێرگی دیلانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
دەم قەند و لێو ئاڵ، کەمەر لەزێڕی
چەندەم خۆش دەوشی، ئای لاو یو وێری
جەرگت برژاندووم، وەک گازی فێڕی
جێژوانی من و تۆ، کانیەکوێستانێ
زۆرم خۆش دەوێی، کابانەجوانێ
شللێر و شەشپەڕ، گوڵی بەهاری
بۆ عاشق کوشتن، گەلێک بەکاری
زوڵفی ئاڵاوت، لوولەوەک ماری
جێژوانی من و تۆ، هەواری خانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
بەڕۆژو بەشەو، دەفکری تۆ دام
وەکو ڕاوچیان، بۆت داناوم دام
خۆشت نێچیری، بۆ من نابی ڕام
جێژوانی من و تۆ، پشتی کاوڵاانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
ماچێکمان دەیه، لەلێوی ئاڵت
لەکووڵمی سپی و، دوو سێوی کاڵت
بەوێنەت نیه، بەملم وەباڵت
جێژوانی من و تۆ، لەبن شیلانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
بەس بەغەمزەو ناز، جەرگم دەرێنه
جووتەبەهێی کاڵ، مەیان لەرێنه
باسکەناسکەکەت، لەملم وەرێنه
جێژوانی من وتۆ، بوداق سوڵتانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ
فریشتەی ڕۆژی، یا پەری شەوی
حۆری ئاسمانێی، چۆن هاتیەزەوی
بەڕەوت و ڕەوت، هەر دەڵێی کەوی
بەینی من و تۆ، نایەتەپسانێ
زۆرم خۆش دەوێی کابانەجوانێ