ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٩٥. جارێک لە خەونمدا مردم
جارێک
لە خەونمدا مردم
بەرەو گۆڕستانیان بردم
لە دوای بە خاک ئەسپاردنم
ملائیکە بە جووت هاتن
پرسیاری زۆریان لێ کردم
بە ترس ۆ خۆفی زۆرەوە
بە جوابی جۆراو جۆرەوە
هەر چلۆنێ بێ جوابم داوە
تا گەییشتە...
پرسیارێکی زۆر تایبەتی!
وتیان کوردە
خۆشترین شوێن لەم جیهانە
چ جێیەکە؟ ئەوەی بزانە
منیش بە دەنگێکی بەرز
بە جوابێکی جوان و تەرز
وتم: خودا خۆی دەزانێ
خۆشترین شوێن لەو جیهانە
خاکی پاکی کوردوستانە

پەراوێز edit