خودا خەڵک وەلاوێنە
خەڵکی کوردم مل بە کوێنە
ئاسمانە مەگوڕڕێنە
هەورە باران مەبارێنە
خەڵکی کوردم زۆر هەژارە
ئەوڕۆ شانس و بەختی لارە
زەویش لە تەکیا لاسارە
هەورە باران مەبارێنە
دار و بەردمان لەرزیوە
ماڵ و حاڵمان ڕمیوە
زاگرۆزمان لەریوە
هەورە باران مەبارێنە
بووکی مە بارانی ناوێ
ئاوی گوێ سوانانی ناوێ
دەرزیلەی کچۆڵانی ناوێ
هەورە باران مەبارێنە
عالەم هەموو لە سەحرایە
شیوەنە لە هەموو لایە
سەدان کەسم بووە زایە
هەورە باران مەبارێنە
خەڵکی کوردم مل بە کوێنە
ئاسمانە مەگوڕڕێنە
هەورە باران مەبارێنە
خەڵکی کوردم زۆر هەژارە
ئەوڕۆ شانس و بەختی لارە
زەویش لە تەکیا لاسارە
هەورە باران مەبارێنە
دار و بەردمان لەرزیوە
ماڵ و حاڵمان ڕمیوە
زاگرۆزمان لەریوە
هەورە باران مەبارێنە
بووکی مە بارانی ناوێ
ئاوی گوێ سوانانی ناوێ
دەرزیلەی کچۆڵانی ناوێ
هەورە باران مەبارێنە
عالەم هەموو لە سەحرایە
شیوەنە لە هەموو لایە
سەدان کەسم بووە زایە
هەورە باران مەبارێنە