ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٨. کاتێک مردم
کاتێک مردم
ملائیکە هەڵیان گرتم
بەرگی فریشتەیان دەبەر کردم
بۆلای هەزاران فریشتەی دیکەیان بردم
کە منیان دیت، بە تێکڕایی
پرسیارێکیان لێ دەکردم
وتیان: ئاخیرەکەی نەمان زانی
تۆ ئایلانی یا ئالانی؟
وتم: شەڕی چیتانە هاوڕێیان
مرۆڤێکم وەکوو ئێوە
گرینگ نیە ناوم چیە
گرینگ ئەوەیە کە کوردم
بەڵێ، کوردم

پەراوێز edit