ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٧٨. مناڵە چاو گەشەکان
مناڵە چاو گەشەکان
حاڵتان چۆنە بە قوربان

کیژ و کوڕانی وریا
دڵتان ڕوونە وەک دەریا

من فیدای ڕۆحی پاکتان
قوربانی تاک بە تاکتان

ئێوە وەکوو پەپوولەن
بە توانان و بە جولەن

ماندوو نابن لە کایە
پڕ ئینڕژین و مایە

ئاقڵ و وریا و بە هۆش
یاخوا قەت نەبن نەخۆش

دەگرن ڕێزی موعەللیم
ئێوەن منداڵی نەجیم

دەرسەکان جوان دەخوێنن
زرینگن، کەم ناهێنن

بە قسەی دایک و باب دەکەن
نەکا بە قسەی وان نەکەن

ئەوڕۆ لە ئەو نێوەیە
جێژنە، جێژنی ئێوەیە

پیرۆز بێ ڕۆژی منداڵ
ژیانتان قەت نەبێ تاڵ
٩٦/٠٧/١٦

پەراوێز edit