منم دەروێشی گۆشەی خانەقای دڵ کە هاتم بۆ ژوانگا لێم نەکەی سڵ بە ڕەخسی دەوری باڵات، شێت و حەیران دەسووڕێم یا دەسووتێم تا دەبم کڵ