ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٥٨. نیشتمانم
نیشتمانم، جوانکەڵانی

ناڵێم کە بەس تۆ بۆ منی،
بۆ هەموانی

تۆ خەمڕەوێن و هەتوانی

تزووی شادی بە دڵم دادێ
هەر کاتێکی ناوت دێنم

شەڕانی نیم
بەڵام جار جار...

بە هەزاران، قەڵەم دێنم

سوپایەکیان لێ ساز دەدەم
لە سەرچاوەی بیر و هەستم
جەوهەر دێنم

پەیڤ و پێنووسم ڕێک دەخەم
لە گۆڕەپانی لێنووسم
نەخشەی شەڕێ دەنەخشێنم

هەرکەسێکی تۆی خۆش نەوێ!
دەست و قەڵەمی دەشکێنم...

پەراوێز edit