ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٥٦. بە نەفرەت بی بە نەفرەت
هەیییییییی کلۆ خۆر
بە نەفرەت بی بە نەفرەت

قیمەت بۆ کچی کورد دادەنێی
یا بۆ ئافرەت؟

هەی بێ قیمەت!
تۆ مانای قیمەت دەزانی؟

کێ دەتوانێ،
قیمەت لە سەر نامووس دانێ؟

ئەو کچەی بەرامبەرت کێیە؟
تۆ دەیبینی هەنیسک و ئاه و گریانی؟
شەڵای خۆێنە...
شەڵاڵی خوێن،
هەناو و ڕوومەتی جوانی!

پێتی بڵێم: ئەوە کێیە؟

خاتوونێکە بوێرانە...
شان بە شانی براکانی
چەکی شەڕەفی لە شانە

خاتوونێکە
دوو ناوی پیرۆزی هەیە

یەکەم ناوی کوردوستانە

دووهەم ناوی
نیشتیمانە

هەی بێ قیمەت!
بۆ مانای قیمەت دەزانی؟

من دەزانم:

نە بە دۆڵار
نە بە دینار
بەهای بە کەس ناکرێ ئەژمار

گەلێ قوڕسە و
گەلێ گرانە

بە قەد خوێنی شەهیدانە

پەراوێز edit